کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌ 3

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌ 3

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و مه‌ریوان له‌ دوو ڕووداوی جیاجیا به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کاتژمێر ٢ی سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانبار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەند لە گەڕەکی زیبا شاری بۆکان، خۆی كێشا به‌ کرێکارێکی پاککەرەوەی شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ به‌ ناوی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی لە دەستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “کۆڵیژ” و دانیشتووی مەریوان بە ناوی “جەمشید ئیزەدی”، بەهۆی بەربوونەوە لە کاتی کارکردن لە شاری هەولێر، گیانی لەدەستدا. شاینی باسه‌، ناوبراو بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار هاتووە و تەرمه‌كه‌ی بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە، ڕەوانەی پزیشکی یاسایی هەولێر کراوە.