ڕۆژی شه‌ممه‌١٧ی گه‌ڵارێزان، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی گورگان و بیرجه‌ند، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ له شاری گورگان، به‌هۆی ڕووخانی دیواری چاڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها منداڵێكی ١٣ ساڵ ته‌مه‌ن له بیرجه‌ند، له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی كارتۆن و پاشماوه‌كان له نزیك حه‌وزێكی كه‌شاوه‌رزی، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه ناو حه‌وزه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.