له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كرێكار له شاره‌كانی سنه و بانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە ٨ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارێکی تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری سنە، بەهۆی به‌رق گرتووی گیانی لەدەست دا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، کرێکارێکی شاره‌داریی به‌شی ژینگه له شاری بانە لە کاتی كار کردن دا، كه‌وتنه ژێر ئۆتۆمبێلێكه‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه. پێویسته بگوترێ، نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی کار یەکێکه لەو گرفتە سەرەکییانەی کرێکارانی ئێران و ڕۆژانە به ده‌یان كرێكار به‌هۆیه‌وه ده‌بنه قوربانی.