کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو خۆپیشانده‌ری خه‌ڵكی كرماشان له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا

گیان له‌ده‌ستدانی دوو خۆپیشانده‌ری

گیان له‌ده‌ستدانی دوو خۆپیشانده‌ری

بهپێی ڕاپۆرتهكان، دوو کەس لە خۆپیشاندەران بهناوهكانیئیمان عەسکەری و عەلی ئەحمەدیخەڵکی شاری شائاباد لهئوستانی كرماشان لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدا.

بهپێی ئهم ڕاپۆرته، ئەو دوو هاووڵاتییە كهلهجهریانی ناڕەزایەتییەکانی شاری کرماشان دهستبهسهر كرابوون، لهزیندان، لهژێر ئازار ئهشكهنجهدا گیانیان بهخت كردووه‌. شایانی باسه، هێزهكانی ڕژیم بۆ دانەوەی تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە، داوای بڕی ٥٠ ملیۆن تمەن پارە دەکەن. ههر لهم پێوهندهدا، پزیشکی یاسایی کرماشان بۆ دانەوەی تەرمی یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە بهناویموحسێن كهرهمی نیا، داوای بڕی ٧٠ ملیۆن تمەنی لە بنەماڵەکەی کردووە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، لە گەڕەکیجافرئاوای ئهمشارهبە تەقەی هێزهكانی ڕژیم گیانی بهخت كرد.