ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، له ئه‌نجامی ڕۆچوونی زه‌وی له مه‌عده‌نێكی میانمار له ناوچه‌ی “هێپكان”، لاینكه‌م ٥٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی میانمار ڕایگه‌یاندووه: به‌دوای ڕۆچوونی زه‌وی له مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵۆز له ناوچه‌ی هێپكان، هه‌تا ئێستا ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و گه‌ڕان به‌دوای باقی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه هه‌روا به‌رده‌وامه.