به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، به‌هۆی ژێرئاو كه‌وتنی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری كۆچبه‌ران له ئاوه‌كانی توونێس له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م به‌له‌مه هه‌ڵگری كۆچبه‌رانێك بووه كه له لیبییه‌وه به‌ره‌وه ئۆرووپا به‌ڕێكه‌وتبوون و له نزیكی لێوارئاوه‌كانی توونێس، به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاو كه‌وتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕاپۆرته نافه‌رمییه‌كان باس له گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له ٨٠ كه‌س ده‌كه‌ن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له مانگی ڕابردووش‌دا، لانیكه‌م ٦٥ كۆچبه‌ر كه له وڵاتی لیبییه‌وه به‌ره‌و ئۆرووپا به‌ڕێكه‌وتبوون، له ئاوه‌كانی نزیك توونێس به‌هۆی ژێرئاو كه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست دابوو.