کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له‌ هێند

گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێندووستان99999

گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێندووستان99999

 

بەهۆى بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو لە ویلایەتی “مەهاراشترا” لە ڕۆژئاوای هێند، ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ تا سێشه‌ممه‌،‌  زیاتر لە ٣٠٠ میلیمەتر باران باریوە و بەهۆی ئەو بارانە بەهێزەوە لە شاری “مۆمبای” دیوارێک ڕووخاوە و ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە شاری “پونە”ش هەر بەهۆی ڕووخانی دیوارەوە شەش کەس و لە شاری “کالیان”یش سێ کەس گیانیان لەدەستداوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون یا بێسه‌ر و شوێنن. شایانی باسه‌ بارانی بەهێز و لافاو بووەتە هۆی داخستنی چەندین شەقامی شاری “مۆمبای”، پێیتەختی ئابوریی هیندستان و هەروەها خوێندنگەکانیش داخراون و چەندین هێڵی قه‌تار و ٥٢ گەشتی ئاسمانییش هەڵوەشێنرانەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، وەرزی بارانبارین لە هیند لە مانگی حەوتەوە دەستپێدەکات و تا مانگی نۆ بەردەوام دەبێت، ساڵانە لەم وەرزەدا، بەهۆی بارانی بەهێز و لافاوەوە کارەساتی سروشتی ڕوودەدات، ساڵی ٢٠٠٥ لە مۆمبای بەهۆی لافاوەوە ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.