به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌رڵه‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “مه‌عسوومه فه‌یزی” دایکی هاورێ گیان بختکردوو جه‌ماڵ چراغ ویسی له شارۆچکه‌ی حه‌سە‌ن ئاوای سه‌ر به شاری سنه، له ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵی دا دڵی له لێدان كه‌وت.
كرێكاری گیانبه‌ختكردوو “جه‌مال چراغ ویسی” له سوخه‌نرانییه تێل و ته‌سه‌له‌كه‌ی خۆیدا جگه له باس كردن له بارودۆخی دژواری ژیانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، له سه‌ر پێویستی یه‌كگرتووی چینی كرێكار و پێكهاتنی رێكخراوه كرێكارییه‌كان ته‌ئكیدی كرد. دیمه‌نه‌كانی شكۆداری رێوره‌سمی رۆژی جیهانی كرێكاری ساڵی ١٣٦٨ی شاری سنه هه‌رگیز له بیر ناچێته‌وه. ئه‌م دایكه عه‌زیزه هه‌میشه یاری ده‌ری كۆره‌كه‌ی بو و پاش ئێعدامی كردنی هاوڕێ جه‌ماڵ هه‌موو كاتێك هانده‌ری هاوڕێانی بۆ درێژه به ڕێگای جه‌ماڵ و خه‌بات له پێناو باوه‌ڕه به‌رزه‌كانی ئه‌ودا بوو. یادی به‌رز و به‌ڕێز بێ.