کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ سه‌دان كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاڵۆزی له‌ ئێتیۆپی

کشته شدن صدها نفر در پی ناآرامی ها در اتیوپی

کشته شدن صدها نفر در پی ناآرامی ها در اتیوپی

له‌ ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئێتیۆپی كه‌ به‌دوای كوژرانی گۆرانی بێژێكی به‌ناوبانگی ئه‌م وڵاته‌ به‌ناوی “هاچالوو هۆندێسا” هاته‌ ئاراوه‌، لانیكه‌م ١٦٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پۆلیسی ئێتیوپی رایگەیاندووه‌، پاش ئەوەی کەسانی نەناسراو تەقەیان لە “هاچالوو هۆندێسا” گۆرانیبێژی میللی کە سەر بە نەتەوەی ئۆرۆمۆیە كه‌ زۆرینەی دانیشتووانی ئێتیوپی سەر بەو نەتەوەیەن کرد، خۆپیشاندانی پڕ توندوتیژی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئه‌م وڵاته‌ ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌ جگه‌ له‌ گیانی له‌ده‌ستدانی ١٦٦ كه‌س به‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئاڵۆزییه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ئۆرۆمۆ و ئادیس بابا ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٥٥ كه‌سی مه‌ده‌نی و ١١ كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون و هه‌روه‌ها ١٦٧ كه‌سیش برینداربوون و هه‌زار و ٨٤ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.