به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی زیندانی ناوەندیی ورمێ بە هۆی پێڕانهگهیشتنی پزیشكی و کەمتەرخەمیی کادری دەرمانی زیندان، گیانی لە دەستدا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان بهندكراوێك بهناوی “فەرهاد ڕەحیمی” تەمەن ٤٦ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەستدا. شایانی باسه، فەرهاد ڕەحیمی ڕۆژی دووشەممە باری تەندروستی ناجێگیر بووە و براوەتە بێهداری زیندان، بەڵام بەرپرسان و کادری دەرمانی تەنیا حەبی ئازارشکێنیان پێداوە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ بەندی ٦ی ئهم زیندانه. جێگهی ئاماژهیه، “فەرهاد ڕەحیمی” ٧ ساڵ لهمهوبهر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه به ١٥ ساڵ زیندان مهحكووم كرابوو.