کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی سه‌قز به‌ كۆرۆنا

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی سه‌قز به‌ كۆرۆنا

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی سه‌قز به‌ كۆرۆنا

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردووا، به‌ندكراوێكی خەڵکی گوندی “زامن ئاوا”ی شاری سەقز بە ناوی “کەماڵ حسێنی” لە زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌، بەهۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوه‌.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی سەقز، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕاگەیاندووه‌: لانیكه‌م ١٢ به‌ندكراوی دیکە لە زیندانی ناوه‌ندی سەقز، تووشی کۆرۆنا بوون. شایانی باسه‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، ژمارەی تووشبووان بە ویرووسی کۆرۆنا لە زیندانی ورمێ ڕووی لە زیادبوون کردووە و “دوکتور قەرەباغی”، بەرپرسی ئەندەرزگای بەندی ڕەواندەرمانی و بەرپرسی دامەزراوەکانی ئەو زیندانەش تووشی کۆرۆنا بووه‌.