به پێی ڕاپۆرتهكان، بهندكراوێكی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و درەنگ کردن لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە، لە زیندانی شاری ورمێ دا گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، شەوی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، زیندانییەک بە ناوی “مەرعان خەمۆ” خەڵکی گوندی “کەڵان کانی” سهر به ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی خێرای پزیشکی، گیانی لەدەست دا. ئەم بهندكراوه ڕۆژی هەینی ١٧ی خەزەڵوەر، دوای دۆخی نەگونجاوی تەندروستیی لەشی، بۆ بێهداریی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا و بێ ئەوەی دۆخی چاک ببێتەوە، بۆ بەندی ١٥ نێردرا. بەرپرسانی زیندانی ورمێ لە ناردنی ئەم زیندانییە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان خۆیان بواردبوو و ناوبراو شەوی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، بەهۆی دۆخی خراپی تەندروستیی، گیانی لەدەست دا.