کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك به‌هۆی كۆرۆنا له‌ زیندانی ورمێ

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك به‌هۆی كۆرۆنا له‌ زیندانی ورمێ

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك به‌هۆی كۆرۆنا له‌ زیندانی ورمێ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ کە گومانی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنای لەسەر بوو، گیانی لە دەستدا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، حسێن جەوادی” تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی ورمێ کە ماوەی ١٨ ساڵە لەو زیندانیە ڕاگیراوە، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خاکەلێوە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکی و گومانی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا. شایانی باسه‌، ناوبراو نیشانەکانی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنای هەبووە، به‌ڵام بەرپرسانی زیندان وتوویانە کە بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەست داوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە بەندی ١٤ی زیندانی ورمێ زیاتر لە ٤٠٠ بەندکراو ڕاگیراو حه‌فته‌ی ڕابردوو بەندکراوێکی ئەو بەندە بە ناوی “ئارەش مورادی پوور” بە هۆی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا، گوازرابوویه‌وه‌ بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان.