ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه یەکێک لە بەندکراوانی بەساڵاچووی زیندانی كامیاران بە هۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ ڕوستەم قوربانی، بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی كامیاران بە هۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەوشارە گیانی لە دەستداوە. ڕوستەم قوربانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕ بە هۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا لە زیندانی كامیاران بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەمشارە گوازرابوویەوە. جێگهی ئاماژهیه، هەتا ئێستا ٨ بەندکراو لە زیندانهکانی ورمێ و كامیاران بە هۆی تووشبوون بە ویرووسی کرۆنا گیانیان لە دەست داوە.