به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، بەهۆی روودانی شەڕ و ئاڵۆزی لە زیندانێك له وڵاتی برێزیل، لانیکەم ٥٢ به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بەگوتەی بەرپرسانی بەرێزیل، شەڕەکە لە ناو به‌ندكراوانی زیندانی ناوچەی “ئەلتامیرا” لە ویلایەتی “بارا” لە باکووری ئه‌م وڵاته روویداوە. شایانی باسه، شەڕەکە لەنێوان چەند باند و گرووپێکی ناکۆک روویداوە و پێنج کاتژمێر بەردەوامبووە و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٥٢ به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئاگر له زیندانه‌كه‌ش كه‌وتووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، مانگی مه‌ی ئەمساڵیش لە زیندانێكی شاری “ماناوس”ی بەرێزیل به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌وه لانیکەم ٤٠ به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ست دابوو.