به پێی ڕاپۆرته‌كان، نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی نه‌شت كردنی مه‌وادی تاویاوی به كارهێنه‌ر له كارخانه‌ی سیمانی خاش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه له‌م كارخانه‌یه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، چوار كه‌س له برینداربووان له‌و شوێنه ده‌رمان كران و ٤ كرێكاری دیكه‌ش به ٧٠ له‌سه‌د سوتان ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی له‌مشاره كران.