ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، چوار كرێكاری خه‌ڵكی پارێزگای ورمێ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سومای برادۆستی ورمێ به ناوی “كه‌ریم محه‌ممه‌دزاده” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی ٩ی بینایه‌ك گیانی له ده‌ست داوه، ناوبراو خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ كرێكاری كه‌ندنی كارێز له شاری خۆی له‌كاتی كاركردن دا، دیواری كاناڵ داڕماوه به‌سه‌ریان دا و گیانیان له ده‌ست داوه.
