کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ست دانی پێنج سووختبه‌ر له‌ لافاوی سیستان و به‌لووچستان

گیان له‌ده‌ست دانی پێنج سووختبه‌ر له‌ لافاوی سیستان و به‌لووچستان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و هه‌ڵسانی لافاو له‌ باشووری ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، پێنج سووختبه‌ر له‌ چۆمی نه‌هه‌نگ له‌ ناوچه‌ی پیركور گیانیان له‌ ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌ر و شوێن بوون.

بارینی بارانی به‌خۆڕ له‌ باشووری سیستان و به‌لووچستان بۆته‌ هۆی هاتنی لافاو و زیانێكی زۆر به‌ سووختبه‌ران گه‌یشتووه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی پێنج سووختبه‌ر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام چاره‌نووسی پێنج كه‌سی دیكه‌ هێشتا ڕوون نییه‌. پێشتر و له‌ ڕۆژانی ٢ و ٣ی گه‌لاوێژ دوو سووختبه‌ری دیكه‌ له‌ چۆمی نه‌هه‌نگ گیانیان له‌ ده‌ست دابوو. جێگای ئاماژیه‌ كه‌ به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ شارستانی فنووج به‌رقی ٣٠ گوند پچڕاوه‌ و گوندنشینان له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.