ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیادا له جاده‌كانی سنه- دیوانده‌ره و سنه- بیجاڕ ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ڕووداوی یه‌كه‌م دا كه له جاده‌ی نێوان سنه بۆ دیوانده‌ره ڕوویداوه، دوو ئۆتۆمبێلی پراید و سه‌مه‌ند پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه هه‌ر پێنج سه‌رنشینی پراید كه یه‌كێكیان كۆرپه‌ڵه بووه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣ سه‌رنشینی سه‌مه‌نده‌كه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون، له ڕووداهوهكهی دیكه دا كه له جاده‌ی نێوان سنه بۆ بیجاڕ به‌هۆی ته‌م و مژه‌وه ڕوویداوه، دوو ئۆتۆمبێلی پراید پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رنشینی هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.