ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، منداڵێكی سووختبه‌ری به‌لووچی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “موحسن حه‌ملی” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ری ئێرانشار بۆ سه‌رباز گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، نه‌یسانی ئه‌و سووختبه‌ره له مێحوه‌ری ئێرانشار بۆ سه‌رباز و نزیك “پولی چه‌مه‌نی” له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلێكی پژۆ پێكیان داداوه. پاش ئه‌و ڕووداوه نهیسانهكه ئاگری گرتووه و “موحسین حه‌ملی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له نێو ئاگردا سووتاوه.