به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، لاوێكی كۆڵبه‌رێ خه‌ڵكی “بایه‌نگان” به‌ناوی “سه‌لام ئیسماعیل پور” به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له سنووری نه‌وسوود گیانی به‌ختكرد.
به پێ ئه‌و ڕاپۆرته، “سه‌لام ئیسماعیل پور” لاوی خه‌ڵكی گوندی “سپی ئاو”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “بایه‌نگان” به‌هۆی گوشاری كاری و ماندوو بوون له سنووی نه‌وسوود جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا و گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه كه ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره ڕاگوێزی پزیشكی دادی شاری پاوه كراوه.
