ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی خاکەلێوە، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “قەسرهک“ی شاری سەڵماس بە ناوی “یاسین ڕەزایی“، بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
ئەو کرێکارە ئێوارەی ڕۆژی شەممە تووشی ئەو ڕووداوە ببوو و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داووه. تەرمی ئەو کرێکارە ڕۆژههڵاتییه هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.