ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكاری كه‌ندنی كارێز له شاری ئامۆل به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری كه‌ندنی كارێز كه ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌بووه له قووڵایی ١٠ متری زه‌وی له شاری ئامۆل تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئێران له بواری دابینكردنی ئیمه‌نی شوێنی كار بۆ كرێكاران له ڕێزی ١٠٢ی وڵاتانی جیهان هه‌ڵكه‌وتووه.