ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپهه، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی پارێزگای ورمێ به ناوی “موبین ئێسم عهلیبانی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موبین ئێسم عهلیبانی”خه‌ڵكی گوندی “بانی” سه‌ر به ناوچه‌ی تهرگهوڤهری ورمێ بووه و چوار ڕۆژی له‌وه‌پێش له كاتی كاركردن له‌سه‌ر باڵابه‌ر، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی كه‌وتۆته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بووه. ناوبراو پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ڕۆژی دووشه‌ممه به هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
