فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان رایگەیاند، ١٤ پەنابەر لە سنوری ئیزمیر ده‌ستبه‌سه‌ركراون و پێنج پەنابەریش گیانیان لەدەستدا.
به‌وته‌ی ئهوڕێكخراوهیه، بەربەیانی هه‌ینی بەلەمێکی دیکەی پەنابەران لە ناوچەی “چەشمێ”ی سەر بە شاری “ئیزمیر” ژێرئاوکەوت و پۆلیسی ده‌ریایی توركیا توانیان ١١ پەنابەر ڕزگار بکەن و سێ پەنابەری دیكه‌ش توانیان له ڕێگه‌ی مه‌له‌كردنه‌وه خۆیان بگه‌یننه لێواراوه‌كانی ئێزمیر و خۆیان ڕزگار بكه‌ن. له‌هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی پۆلیس توانیان پاش چه‌ند كاتژمێر ته‌رمی پێنج پهنایبهری دیكه له نێو ئاو ده‌ربهێنن.