کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ٣٣٠ كه‌س له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ

10 5 2

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ به‌لانیكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٠٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ زیاتر له‌ ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌روها ٣٠٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران كه‌ باری ته‌ندرووستی به‌شیكیان ناجێگیره. به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگایی هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ئیواره‌ی دووشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی “بێركادزور” له‌ شه‌ش كێلۆمتری “خانكه‌ندی” و له‌ به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی قه‌ره‌باغ ڕوویداوه‌.