کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كه‌س له‌ تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كه‌س له‌ تۆپبارانه‌كانی توركیا

به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، سه‌ربازێكی سووری گیانی له‌ده‌ستدا و سێ ئه‌ندامی ئاشووری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوچه‌كانیته‌لته‌مه‌روزركانله‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٤٥٨ جار له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه‌ بۆردوومان كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان ماڵی گوندنشینان وێران بووه‌ و كه‌سێكی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ٩ كه‌سی دیكه‌ش، له‌وانه‌ دوو منداڵ به‌سه‌ختی برینداربوون.