ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارێكی شاره‌داری پاوه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له ئۆتۆمبێل گیانی له‌ده‌ستدا و له شاری ئه‌راك سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “خه‌یرئاباد” تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و چه‌ند كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “به‌نده‌ره”ی شاری پاوه به‌ناوی “محه‌ممه‌د نووری ئه‌مینی” له‌كاتی كاركردندا به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له ئۆتۆمبێلی شاره‌داری گیانی له‌ده‌ست داوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “خه‌یرئاباد” له‌گه‌ڵ وانتێكی نه‌یسان پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك كه ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌بووه گیانی له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه زیاتر له ٢٨ هه‌زار ڕووداوی كار له ئێران ڕوو ده‌دات و ئێران یه‌كێك له نائه‌منترین وڵاتانی جیهانه بۆ كرێكاران.