ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٣٠ و ٣١ی گه‌لاوێژ، سێ كرێكاری كه‌ندنی بیری ئاو له شاره‌كانی تاران، شیراز و شیروان به‌هۆی ڕووخانی دیواری بیره‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كرێكاری دیكه له زه‌ڕین شاری ئیسفه‌هان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، له كاتی كاركردن له بیرێكی ئاو له شاری تاران، به‌هۆی ڕووخانی دیواری بیره‌كه له شه‌قامی تێهرانی گیانی له ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه دا كرێكارێكی ئه‌فغانستانی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵی كه‌ندنی كارێز له شیراز به‌هۆی داڕمانی بیره‌كه له قووڵایی ٧٠ متری گیری خوارد و گیانی له ده‌ست دا. رۆژی سێشه‌ممه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ له كاتی كاركردن له بیرێكی ئاو له گوندی “گه‌دگانلوو”ی سه‌ر به شاری شیروان له خۆراسانی شومالی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه دا، دوو كرێكار له كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له زه‌ڕین شاری ئیسفه‌هان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
