ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، له ڕووداوێكی هاتووچۆ كه له نزیك گوندی “ئاسمانئاوا”ی سه‌ر به شارستانی “سه‌رابله”ی ئیلام ڕوویدا، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كه‌س له برینداره‌كان باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی ئیلام له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی جاده‌ی ئیمه‌ن و ئۆتۆمبێلی ناستاندارد، سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕووداوی هاتووچۆ له ئۆستانی ئیلامه.
