ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، بەهۆى پێکدادانى ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى سوپاى عێراق له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێکى مەدەنى لەسەر ڕێگاى سەرەکى گوندى (حەمدان – شەنگال)، چوار کەس گیانیان لەدەستدا، کە دوو كه‌سیان هاووڵاتى مەدەنى و دوانەکەى دیکەش سەربازى عێراقیین. له ڕووداوێكی دیكه‌ی هاتووچۆ كه له ناوچه‌ی شاره‌زوور ڕوویدا، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای “شه‌نگال- هه‌ولێر” دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شه‌نگال ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو سه‌ربازی عێراقیش به‌سه‌ختی برینداربوون كه پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو ئه‌تۆمبێل له ناوچه‌ی شاره‌زوور، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیگه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كران.