به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌عده‌نی “گوڵگۆهه‌ر”ی سیرجان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتومبێلی یه‌كێك له كرێكارانی شیفتی شه‌و كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ بووه له‌گه‌ڵ سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی شیفتی ڕۆژ له جاده‌ی نێوان سیرجان بۆ شیراز پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه كرێكاره‌كه‌ی شیفتی شه‌و به ناوی “ئه‌میر عه‌باسلوو” گیانی له‌ده‌ستداوه و ٧ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.