ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پاڵاوگه‌ی هاشمی نژادی شارستانی سه‌ره‌خس ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی جێگری پارێزگاری خوراسانی ڕه‌زه‌وی، دزه‌كردنی گاز له یه‌كێك له شێره‌كانی پاڵاوگه‌ی هاشمی نژادی سه‌ره‌خه‌س كه له حاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه دایه، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بووه و به‌هۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست داوه و پێنج كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
