کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٢٥ كه‌س له‌ پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌ ئیسفه‌هان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٢٥ كه‌س له‌ پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ئۆتۆمبێلێی پژۆ خۆی كێشا به‌ به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی مانگی موحه‌ڕه‌م له‌ شارۆچكه‌ی كاوه‌ی شارستانیئه‌ردستانی ئوستانی ئیسفه‌هان و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئورژانسی ئوستانی ئیسفه‌هان، ڕووداوه‌كه‌ كاتژمێر ١٠ و نیوی شه‌وی هه‌ینی ڕوویداوه‌ و ئۆتۆمبێلێی پژۆ به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ به‌شداربووانی ڕێوه‌ڕه‌سمی مانگی موحه‌ڕه‌مدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو ژن و یه‌ك پیاوی به‌ساڵاچوو گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ سێ كه‌سیان منداڵن.