کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٢ كه‌س له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی و برینداربوونی ١٢ كه‌س له‌ ڕۆژئاوای كوردستان 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گرووپه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، لانیكه‌م ٢ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان دوو گرووپیجیبهه‌ی شاموئه‌حراری شامله‌ شارۆچكه‌یبابله‌ ڕۆژئاوای كوردستان هاته‌ ئاراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٢ كه‌س كوژران و برینداربوون كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشتریش له‌ شاری عه‌فرین به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گرووپه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا، چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.