شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: له هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه له ئه‌رده‌بیل قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٠ قوتابی دیكه بریندار و ٧ خوێندكاریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به باتۆم هێرشیان كردۆته سه‌ر خوێندكاران و یه‌كێك له قوتابیه‌كان به هۆی خوێنبه‌ربوونی ئه‌ندامانی نێوخۆیی جه‌سته‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه و باری ته‌ندرووستی ١٠ قوتابی دیكه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه باش نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردبووه سه‌ر سێ ده‌بیرستانی كچانه و ٣٠ خوێندكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.