به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری په‌یكان و پژۆ له جاده‌ی نێوان “ڕه‌وانسه‌ر- كامیاران” سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئازاد”، “ئیبراهیم” و نادر مۆزه‌فه‌ری” گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه‌دا به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی پراید بۆ ناو به‌ندئاوی مهاباد، هاووڵاتییه‌كی ژن گیانی له ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، كوژراوانی ڕووداوه‌كی ڕه‌وانسه‌ر بۆ كامیاران، ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك و خه‌ڵكی گوندی “خراجیان”ی سه‌ر به شاری ڕه‌وانسه‌رن. جێگای ئاماژه‌یه كه باری ته‌ندرووستی برینداره‌كان ناجێگیره و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان كراون. هه‌روه‌ها ڕووداوه‌كه‌ی مهاباد به هۆی لادانی ئۆتۆمبێلێك له جاده و كه‌وتنه نێو به‌ندئاوی مهاباد ڕوویداوه و برینداره‌كان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌هاباد كراون.