کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كوڵبه‌ر له‌ سنووری بانه‌

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كوڵبه‌ر له‌ سنووری بانه‌ 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی گەلاوێژ، كاروانێكی كۆڵبه‌ران له‌ سنووریسه‌رته‌زێنی بانه‌ ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك به‌ناوی شیرزاد ناسراو به‌شیركۆ چاوشینگیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان،شیركۆ چاوشینخه‌ڵكی گوندیوه‌رچكی سه‌ر به‌ شاری بانه‌یه‌ و له‌كاتی كۆڵبه‌ریدا به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و لاینكه‌م پێنج كۆڵبه‌ری دیكه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌شیركۆخێزاندار و خاوه‌نی دوو منداڵه‌ و به‌هۆی بێكارییه‌وه‌ په‌نای بۆ كۆڵبه‌ری بردووه‌.