ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لەکاتى کارکردن‌دا لە بینایەکى بەرزى شه‌قڵاوه سێ کرێکار کەوتنە خوارەوە و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه، کاتژمێر ١١ ى پێشنیوەڕۆى سێشه‌ممه لەکاتى کارکردن لە بینایەکى بەرزى ناوچەکەمان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار سێ کرێکار کەوتنە خوارەوە و كرێكارێك به‌ناوی “محەمەد عەزیز“، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکى گوندى “کبۆرە“ی سه‌ر به ناوچه‌ی دەشتى هەولێر گیانی لەدەستداوە. دووکرێکارى دیکەش بەناوەکانى “هۆشەنگ مەردان” تەمەن ٢٢ ساڵ، کە خەڵکى هەریرە و هەروەها، “محەمەد شاکرى” تەمەن ٢٠ ساڵى خەڵکى گوندى “ئارمەندان” برینداربوون.