له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو په‌نابه‌ری كوردی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوه‌كانی “دڵشاد(حه‌مید) گیلانی” خه‌ڵكی گوندی “ڕاژان”ی سه‌ر به شاری ورمێ و “فه‌ردین سه‌فه‌ری نیا” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی شابادی كرماشان، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری قاچاخبهرهكان و بیلاته‌كلیف بوون، تووشی ڕووداوبوون و “دڵشاد” گیانی له‌ده‌ستداوه و “فه‌ردین” به‌سه‌ختی برینداربووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “دڵشاد گیلانی” له‌لایه‌ن قهچاخبهرهكهیهوه له وڵاتی بلاڕووس خرابۆوه ژێر گوشار و به‌رده‌وام داوای پاره‌یان لێكردبوو، به‌ڵام ناوبراو له پێدانی پاره پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانج خۆی بواردبوو و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌لایه‌ن قاچاخبهرهكانهوه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و به‌هۆی ده‌ستپێرانه‌گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری پزیشكی گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “فه‌ردین سه‌فه‌ری نیا” به‌هۆی ئه‌وه‌یكه كه‌یسه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی ئاڵمانه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، هه‌وڵی خۆكوژی داوه و به‌ر له‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه‌وه له شاری “هام” ڕزگاركراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه.