کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو كرێكار به‌ ته‌قه‌ی خاوه‌نكار له‌ باكووری كوردستان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو كرێكار به‌ ته‌قه‌ی خاوه‌نكار

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، لەهێرشێکی چەکداریدا، کە لەلایەن خاوەن ماڵێکەوە بۆ سەر کرێکارانی کوردی خەڵکی شاری “ئێلح” لە ئوستانی “کاستامۆنو”ی تورکیا ئەنجامدرا، کرێکارێک کوژرا و کرێکارێکی دیکەش برینداربوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسى فوڕات نیوز، ئەو دوو کرێکارە لەبینایەکى سێ نهۆمیدا کاریان دەکرد و لەکاتێکدا سەرقاڵى خۆگۆڕین بوون لەلایەن خاوەنی بیناکەوە بە چەک هێرشکراوەتە سەریان و لەکاتى گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە یه‌كێكیان بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا و باری تەندروستیی كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش ناجێگیرە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ لە دواى ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تاوانباره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه‌.