کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدان و بریندابوونی پێنج كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای مێهران- دیهلۆڕان

گیان له‌ده‌ستدان و بریندابوونی پێنج كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتوبووسێك و په‌یكانێك له‌ مێحوه‌ری مێهران- دێهلۆڕان، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه‌ له‌نزیك ناوچه‌ی “بیشه‌ دراز”ی سه‌ر به‌ شارستانی دێهلۆڕان ڕوویداوه‌ و په‌یكانێك له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێكدا شاخ به‌شاخ ده‌بێت و پاشان ئۆتوبووسی دووهه‌م خۆی پێدا ده‌كێشێت و به‌هۆیه‌وه‌ دوو سه‌رنشینی په‌یكان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و كه‌سی سێهه‌م به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئیلام باری ته‌ندرووستی دوو برینداری ئه‌و ڕووداوه‌ ناجێگیره‌ و له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان.