ئه‌رته‌شی تورکیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، گوندەکانی باکووری “ته‌لتەمه‌ر” و “زركان”ی لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد و بەهۆیەوە كه‌سێك گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی تورکیه و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و به‌رده‌وام ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج و شه‌هبا بۆردوومان ده‌كه‌ن. له تۆپبارانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ربازێكی سووریش كوژرا و چه‌ند سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون. له وڵامدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بنكه و باره‌گاكانى گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به توركیایان له نزیک شارۆچكه‌ى “ته‌لته‌مه‌ر” بۆردومان كرد و چه‌ندین كه‌س كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.