ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سەر ناوەندێکی ڕاهێنانی کچان لە “حەسەکە”، چوارمنداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١ی دیکەش بریندار بوون.
خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە هێرشی تورکیه بۆ سەر ناوەندی ڕاهێنانی کچان لە گوندی “شمۆکی” لە “حەسەکە” کە لە ژێرچاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندایە، چوار کچ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١١ی دیکەش برینداربوون. له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، ئه‌مه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه كه له‌پێش چاویان ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا به‌رده‌وام جه‌نایه‌تی جه‌نگی ئه‌نجام ده‌دات و چاوپۆشی لێده‌كه‌ن.