ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی فه‌سڵی له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا، 16 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی پۆلیسی هاتووچۆی ئوستانی خووزستان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌سڵی كه له‌سه‌ر زه‌ویه كشتووكاڵییهكاندا كار ده‌كه‌ن له كه‌مه‌ربه‌ندی شووشته‌ر له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا پێكیاندادا و 16 كرێكار كه ده كه‌سیان ژن و شه‌شیان پیاون گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.