کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی 116 كه‌س بەهۆی بوردوومانه‌كانی تورکیا لەهەرێمی كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی 116 هاوڵاتی بەهۆی بوردوومانه‌كانی تورکیا لەهەرێمی

رێکخراویسی.پی.تیئەمەریکا ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، ئاماری قوربانیانی بۆردومانه‌كانی تورکیای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و وتی: له‌ ساڵی ٢٠٠٧وه‌ تابه‌ ئه‌مڕۆ لاینكه‌م ١١٦ كه‌س له‌ دانیشتووانی باشووری كوردستان به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕێکخراویسی.پی.تیئەمەریکا رایگەیاند: لە ساڵی (2007)ەوە تا ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە (148) گوندی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی چۆڵکراون. ئه‌و ڕێكخراوه‌ هه‌روه‌ها وتی: لە ئێستادا (600) گوندی دیکە مەترسی چۆڵبونیان لەسەرە و لە ترسی بۆدومانەکانی تورکیا چەند گوندێك تەنیا چەند ماڵێکی تێدا ماوە. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌، لە ساڵی (2015)ەوە تا ئێستا کە تورکیا په‌هبادی بە کارهێناوە، (116) كه‌س گیانیان لەدەستداوە و (145)کەسیش برینداربون، هه‌روه‌ها لە ماوەی (15) ساڵدا یەك ملیۆن و (800) هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتاون و دو هەزار و (500) ئاژەڵی کێویش کوژراون