به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوێكی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “ئه‌میر هیمه‌ت ئازاد” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم چووبووه كۆما، پاش سێ مانگ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌جایی گیانی به‌ختكرد.
“ئه‌میر هیمه‌ت ئازاد” لاوی دانیشتووی شارۆچكه‌ی وه‌حده‌تی كه‌ره‌ج بوو و له چاپخانه‌یه‌كدا له به‌هارستان كاری ده‌كرد. ناوبراو له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و به‌هۆیه‌و چووه كۆما. له‌ماوه‌ی به‌ستره‌ی بوونی ئه‌و لاوه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كه‌یان زه‌ربه‌ی مه‌غزی و جه‌ڵته‌ی مێشك ڕابگه‌ینن.
