به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خه‌رمانان، زیندانییه‌كی سیاسی پێشوو و تێكۆشه‌رێكی چه‌پ و وه‌رگێڕێكی كتێبی خه‌ڵكی بانه به ناوی “ئارمان سه‌نگی” به شێوه‌ی گۆماناوی له شاری شیراز گیانی له ده‌ستدا.
“ئارمان سه‌نگی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ پێشتر بۆ ماوه‌ی ٢٢ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو و ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خه‌رمانان، چوار مانگ دوای ئازادبوونی له زیندان به شێوه‌ی گوماناوی له شاری شیراز گیانی له ده‌ستدا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا به جۆرێك كه پاش ئازادی به‌رده‌وام حه‌بی ئه‌عسابی ده‌خوارد. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئارمان، كوڕه‌كه‌یان وتوویه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ سه‌ردانی تاران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ سكاڵاكه‌ی دژبه ئیداره‌ی ئیتلاعات بكات، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی له شیرازه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌گرن و ده‌ڵێن كه ئارمان له نێو ماڵه‌كه‌ی دا گیانی له ده‌ست داوه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له گۆڕستانی سلێمان به‌گی بانه و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو. جێگای ئاماژه‌یه كه باوكی ئارمان واته “ئه‌نوه‌ر سه‌نگی” له زیندانیانی ده‌یه‌ی شه‌ست بوو كه دوو ساڵ له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختترین شێوه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.
