له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی تازه ئازادكراوی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی “محه‌ممه‌دسه‌عید به‌خشایش” ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ پاش ئازادبوونی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات، به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “محه‌ممه‌د سه‌عید به‌خشایش” پیشه‌ی ئارایشگه‌ری بووه و پاش ئه‌وه‌ی به‌نێرێكی له‌سه‌ر دووكانه‌كانی به دروشمی “خه‌ڵكینه له جیاتی ڕۆیشتن بۆ كه‌ربه‌لا، یارمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژار و فه‌قیر یان ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان بده‌ن” هه‌ڵواسی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو چه‌ند ڕۆژ پاش ئازادی به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆڵه‌كه‌یان هیچ پێشینه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی نه‌بووه و ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان به به‌رپرسیار ده‌زانن.