ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، “سپیده فه‌رهان”(فه‌ره‌ح ئابادی) زیندانی سیاسی پێشوو و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی سه‌رماوه‌زی ٩٦ به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له ده‌ست دا.
“سپیده فه‌رهان” له مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠ له زیندان ئازاد كرا و هۆكاری گیان له ده‌ستدانی هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. ناوبراو له وتوووێژێك دا ڕایگه‌یاندبوو كه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعلات بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ و هه‌ر ڕۆژ ٩ حه‌بیان پێ داوه و دواتر زانیویه كه ئه‌و حه‌بانه، ده‌رمانی وه‌لانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه.
